سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردەوە تیرۆریستییەکانی تاران ئیدانە دەکات

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردەوە تیرۆریستییەکانی تاران ئیدانە دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردەوە تیرۆریستییەکانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە کرد و سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی ئێران و کەسوکاری قوربانییان کرد.

لە پەیامێکدا کە کەمێک لەمەوبەر (چوارشەممە 7/6/2017) بڵاو کراوەتەوە ، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی شاری تارانی کردووە و بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كەسوكاری قوربانییانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە کردووە.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”تیرۆر دوژمنی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە و دژی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانە. ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەوڵێكی هەمەلایەنەی وڵاتانی پێویستە و ئەركی سەر شانی هەموو لایەكە“.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو پەیامەدا ڕای گەیاندووە: ”گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە، لە سەنگەری پێشەوەی دژایەتیكردنی تیرۆرە. هیوادارم بە هەماهەنگیی هەموو لایەك تیرۆر بنبڕ بكرێت و ناوچەكە و جیهان لەو دوژمنە دڕندەیە ڕزگار ببن“.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی شاری تاران ئیدانە دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممە ٧/٦/٢٠١٧-ی شاری تاران دەكەم و بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەم. تیرۆر دوژمنی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە و دژی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانە. ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەوڵێكی هەمەلایەنەی وڵاتانی پێویستە و ئەركی سەر شانی هەموو لایەكە. گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە لە سەنگەری پێشەوەی دژایەتیكردنی تیرۆرە. هیوادارم بە هەماهەنگیی هەموو لایەك تیرۆر بنبڕ بكرێت و ناوچەكە و جیهان لەو دوژمنە دڕندەیە ڕزگار ببن.

مسعود بارزانی

٧-ی٦-ی٢٠١٧











باسنیوز
Top