لوڕستان.. یەکەم بەندکراوی کورد لە مانگی ڕەمەزان لەسێدارە درا
ماڵپەڕی (هەنگاو) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ سێشەممە 2017/6/6 بەندکراوێکی کوردی خەڵکی خوڕەمئاوا بەناوی (هومایۆن توولابی) تەمەن 30 ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراوە.
ئەمە یەکەم بەندکراوە کەلە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە بدرێت.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە سەرەتای ساڵی هەتاوییەوە (لە سەرەتای بەهارەوە) هەتا ئێستا 13 بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە چوار کەسیان خەڵکی لوڕستان بوون.
باسنيوز
