دادگای شەرعیی داعش بۆردومان دەکرێت

 دادگای شەرعیی داعش بۆردومان دەکرێت
فڕۆکە جەنگییەکان دادگای شەرعیی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بۆردومان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانکردنی دادگاکەی داعش لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، 17 چەکداری رێکخراوەکە کوژراون.

یەکێک لە کوژراوەکان، ئەبو بەڕای موهاجیر بوو، کە یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی داعش لە ناوچەکە.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە ئەنجام دراوە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.













باسنيوز
Top