پێكهێنانى "حه‌شدى شه‌عبى" له سووریا ده‌ستى پێكرد
فه‌واز مه‌حموود، فه‌رمانده له حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى سووریا، ڕاگه‌یاند :" پیاوانى عه‌شیره‌تى (ته‌ى) به پشتیوانیی ڕ‌ژێمى سووریا و سوپای پاسدارانى ئێران، ده‌رگاى خۆبه‌خشكردن بۆ پێكهێنانى (حه‌شدى شه‌عبی)یان له حه‌سه‌كه كردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك هێزێكى سه‌ربازی نوێ له شاری قامیشلۆ ، پایته‌ختى ئیداره‌ى په‌كه‌كه له كوردستانی ڕۆژئاوا، دابمه‌زرێن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه "عه‌لى حه‌واس خه‌لیف" وه‌ك فه‌رمانده‌ى ئه‌و میلیشیا سووریه دانراوه، ده‌رگاى خۆبهخشكردنیش به‌رامبه‌ر 200 دلاۆر مانگانه بۆ هه‌ر خۆبه‌خشێك، كراوه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حه‌سه‌كه ڕاگه‌یاند :" ئامانج له پێكهێنانى "حه‌شدی سوورى"، بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و میلیشیایه هاوشانی هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى سووریا له‌و ناوچانه‌ى ده‌كه‌ونه نزیك سنوورى عێراق، شه‌ڕ بكه‌ن، وه‌ك حه‌شدى شه‌عبى عێراق كه هاوشانى سوپای حكوومه‌ت شه‌ڕى داعش ده‌كات".
فه‌رمانده كورده‌كه "فه‌واز مه‌حموود"، گوتیشی :" ئێران به‌هه‌ماهه‌نگی ڕ‌ژێمى سووریا و هێزه‌كانى په‌كه‌كه، پاره‌یه‌كی زۆرى ڕژاندووه بۆ بهشیعهكردنى خه‌ڵك".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه گوندنشینه‌كانى حه‌سه‌كه، بنكه‌كانى خۆبه‌خشكردن بۆ پێكهێنانى حه‌شدى شه‌عبی سووریا، كرایه‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له‌پێناو پێكهێنانى هیلالى شیعه، كه تاران به به‌غدا و دیمه‌شق و پاشان لوبنان و ده‌ریای ناوه‌ند ببه‌ستێته‌وه، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى عێراقی، له باشوورى شنگال ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیی كردووه و گه‌شتوونه‌ته سنووره‌كانى سووریا، كه ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كراوه و ده‌یانه‌وێت سنووره‌كانیش ببه‌زێنن.
جه‌ختیشی كرده‌وه،سه‌ربارى ئه‌و لێدوانانه‌ى ته‌ڵاڵ سه‌لۆ، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سووریای دیمو‌كراتى ڕای گه‌یاندووه، كه به‌رپه‌رچى ئه‌و هێزانه ده‌ده‌نه‌وه، گه‌ر سنوور ببه‌زێنن و بچنه ناوچه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ شتێك ناكه‌ن، چونكه ئه‌وه به‌شێكه له پرۆژه‌ى ئێرانی.
فه‌رمانده كورده‌كه‌ى كوردستانى ڕۆژئاوا، گوتیشی :" ئێران و میلیشیاكانى حه‌شد و په‌كه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و پاشان سه‌ربه‌خۆیی، له‌بار بخه‌ن و، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ببێت فشار بكه‌ن و له ناوچه‌كانى كه‌ركووك و شنگال، گه‌مارۆى هه‌رێم بده‌ن"
bas news-
