جینۆساید وەک وانەیەک لە سەرجەم کۆلێژەکانی ھەرێمی کوردستان دەخوێندرێت

جینۆساید وەک وانەیەک لە سەرجەم کۆلێژەکانی ھەرێمی کوردستان دەخوێندرێت


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوویەوە.



ئەمڕۆ سێشەممە 6/6/2017 لە تەوەرێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گفتوگۆ لەبارەی خوێندنی جینۆساید لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کرا، د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕای گەیاند: "بابەتی جینۆساید یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان، بۆیە وەک زانکۆکان دەبێ بەشداری زیاترمان لە ناساندنی ئەو بابەتە ھەبێ، بەشێوەیەک دەبێ وا بکەین ھەموو تاکێکی کورد مەسەلەی ناساندنی جینۆساید بناسێنین، چونکە جینۆساید بۆتە بەشێک لە ناسنامەمان".


ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێ زانکۆکان بتوانن ڕۆڵێکی زیاتر لەو بوارە بگێڕن، لە ھەموو بەشەکانی خوێندن، جینۆساید وەک زانست بخوێنرێت، ببێتە بابەتێکی زانستی و زانیاری تەواو لەسەر جینۆسایدی نەتەوەکانی دیکەی وڵاتانیش تیدا بخرێتەڕوو،



گوتیشی: "بۆ ئەو بابەتە چەندە خەڵکی شارەزا و پسپۆڕ و کەسانی ئەکادیمی ھەیە بانەگەوازیان بۆ دەکەین، لە چوارچێوەی لێژنەیەکدا کۆیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی لایەنەکانی ئەو بابەتە ڕێکبخەن".


دواتر بەکۆی دەنگ ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بابەتی خوێندنی جینۆساید لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بخوێندرێ، ھەر بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەت داوا لە شارەزییان و کەسانی پسپۆر لە ناوەو دەرەوەی کوردستان دەکات خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە.

bas news-
Top