زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ده‌نگۆى پاره وه‌رگرتن له قوتابیان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت دەكاتەوە كه باس له وه‌رگرتنى پاره له قوتابیان ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى له خولى دووه‌مدا ئەنجامیان دەدەن.
لەمبارەیەوە د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند "نه بڕیارێكى وا دراوه و نه گفتوگۆش له‌سه‌ر بابه‌تێكى له‌و جۆره كراوه، بۆیه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له وه‌رگرتنى پاره له قوتابیان ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى له خولى دووه‌مدا ئەنجامی دەدەن، ڕه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ده‌شڵێ هه‌ر بڕیارێك بدرێ، پێویسته له سه‌ره‌تاى ساڵى خوێندنه‌وه بدرێ، ئێمه‌ش پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاره‌كان و هۆكارى ده‌ركردنیان ده‌كه‌ین.
bas news-
