ڕاپه‌ڕین..پزیشكه‌كان پاره له كه‌سوكارى شه‌هیدان وه‌رناگرن
له سنوورى شارۆچكه‌ى پشده‌ر، چه‌ند پزیشك و نۆرینگه‌یه‌كى پزیشكى بێ به‌رانبه‌ر، خزمه‌تگوزارى بینینى نه‌خۆش پێشكه‌ش به كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ن.
ئازا كه‌ریم، سه‌رۆكى ڕێكخراوى ژینگه‌دۆستى بۆ كارى مرۆیى له پشده‌ر له سنوورى ڕاپه‌ڕین، له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌مان داواى له چه‌ند پزیشك و نۆرینگه‌یه‌كى پزیشكى كرد، كه به‌هۆى قه‌یرانى دارایییه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌ك خزمه‌تێكیش، خزمه‌تگوزارى بینینى نه‌خۆش بێ به‌رانبه‌ر به كه‌وسكارى شه‌هیدان پێشكه‌ش بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر داواكه‌مان ده‌ربڕى".
گوتیشى :" بینینه‌كه بۆ كه‌سوكارى پله‌یه‌كى شه‌هیدانه كه له سنووره‌كه نزیكه‌ى (700) كه‌س ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌ى بینینی نه‌خۆشیان لیوه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ها داشكان له نرخى ده‌رمان و چاره‌سه‌ر و پشكنینه پێویسته‌كان، ده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پڕۆژه‌كه له ئێستادا چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و بڕیاریشه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه خزمه‌تێك به كه‌سوكارى شه‌هیدان بكرێت.
bas news-
