ئاساییشی لەیلان: ١٢٠ داعشمان لەناو ئاوارەكاندا دەستگیر كردوون

ئاساییشی لەیلان: ١٢٠ داعشمان لەناو ئاوارەكاندا دەستگیر كردوون
بەڕێوەبەری ئاساییشی لەیلان ڕایگەیاند، راكردنی خەڵك لە چنگ داعش و ئاوارەبوونیان بۆ سنووری كەركووك كەمی كردووە، بەڵام ھەر بەردەوامە و، لە ماوەی حەوت مانگی رابردوویشدا، ١٢٠ تیرۆریستی داعش لەناو ئاوارەكاندا دەستگیر كرراون.

عەقید (كاوە مەلا پەروێز)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پێشتر بە لێشاو خەڵكی ناوچەكانی ژێر دەستی داعش ئاوارە دەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەكە كەمی كردووە، لێ سەرەڕای ئەوەیش ھاتنەكە بەردەوامی ھەیە، ئێمەیش وەكو ھێزە ئەمنییەكان پێشوازییان لێ دەكەین و، دوای پشكنین و لێكۆڵینەوە رەوانەی كەمپەكان دەكرێن و پێداویستییە سەرەكییەكانیان بۆ دابین دەكرێت".

(مەلا پەروێز) گوتیشی، "ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش خۆیان لەناو ئاوارەكاندا حەشار دەدەن، بۆ ئەوەی دزە بكەنە ناو كەركووك و كردەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەڵام زۆرینەیان لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیر دەكرێن".
بەڕێوەبەری ئاساییشی لەیلان دەشڵێت، "تەنیا لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا، ١٢٠ تیرۆریستی داعشمان دەستگیر كردوون كە، خۆیان ددانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و رەوانەی دادگا كراون
kdp-
Top