روشدی: دەبێ بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم پەلە بکرێت

روشدی: دەبێ بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم پەلە بکرێت
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (عارف ڕوشدی) دەڵێت، پارتی لە زۆربەی پرسەکاندا جددییە و دێتە پێشەوە، دۆخی کوردستان ئەوە دەخوازێت، کە لایەنەکان ئەو جددییەتەیان هەبێت. دەشڵێت، دەبێ بۆ دیاریکردنی ڕۆژی ڕیفرانۆدۆم پەلە بکرێت.

(عارف ڕوشدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''(سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆدەبێتەوە، خۆ دەبێ گەلی کوردستان قسەیەکی لەبارەی گشتپرسییەوە کردووە، حزبەکانیش بڕیاری خۆیانی لێ بدەن. هاوکات گۆڕانکاریی ناوچەکەش بەڕێوەیە، ڕەنگە شتی تازەتریش هەبێت، بۆیە دەبێ ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا هەن، بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گەلی کوردستاندا ببرێن، لەم ڕوانگەیەوە پارتی بە جددی هاتووەتە پێشەوە و لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکەی خۆی، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، زۆر بە جددی لەسەر ئەو پرسانە قسەی کردووە، دەبێ لایەنەکانی دیکەش هەمان ئەو هەستەیان هەبێت، گەلی کوردستان لە بڕیاری چارەنووسی خۆی نیزیک بووەتەوە، ناکرێت دوابخرت، دەبێ بەو جددییەتەی پارتی هەیەتی، لایەنەکانی دیکەش بێنە پێشەوە، ناکرێت گرفتی سیاسی بچووک ببێتە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەی ڕیفراندۆمدا، ڕیفراندۆم هیچ مەرجێک قبووڵ ناکات.''

(روشدی) گوتیشی: ''دەبێ ئەو پەلەیە بکرێت، بۆ ئەوەی کاتی گشتپرسی دیاری بکرێت، چونکە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پێویستی بە ئامادەکاری هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆوبونەوەی داهاتووی (سەرۆک بارزانی) و لایەنەکاندا بە وردی ئەمانە تاوتوێ دەکرێن، هیوادارین گۆڕان و لایەنەکانی دیکەش بێنە پێشەوە و مەرج بۆ گشتپرسی دانەنێن.''
kdp-
Top