ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە

 ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆدەبێتەوە
ئەمرۆ سێشەممە 6/6/2017، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی ڕیفراندۆم تاوتوێ دەکات.

عارف ڕوشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی ڕیفراندۆم دەکرێت کە دەبێت دەست و بردی لێ بکرێت".

ئەو راوێژکارەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆببێتەوە و بڕیاری یەکجاری لەو بارەوە بدرێت".

دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بڕیارە سبەی چوارشەممە 7/8/2017، کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەدین ئەنجام بدرێت.

پێشتر هەفتەنامەی (باس) لە زاری جەعفەر ئیبراھیم ئێمنکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەی بڵاو کردەوە کە پارتی دیموکراتیی کوردستان، بانگھێشتی بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ باسکردن لە دۆخی سیاسیی کوردستان و پرسی ریفراندۆم ناردووە.










باسنیوز
Top