ھەولێر.. دەست بەسەر 34 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزا و ناوەندی ھەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند: "لێژنەکانی قایمقامیەت چاودێریکردنی بازاڕیان چڕ کردووەتەوە، ھەر بەوھۆیەوە توانراوە تەنیا لەسەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە تا ئێستا، دەست بەسەر 34 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوودا بگرن، کە بریتین لە: 10 تۆن ساوار، 10 تۆن فستق و 14 تۆن خورمای ئێرانی".
ئەوەشی خستە ڕوو، کە خاوەنی ئەو کەلوپەلە خۆراکبیانە بەنیاز بوون، خۆراکەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بفرۆشنەوە، "بۆیە ئێمە بە پێبژاردن سزامان دان"، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، "ڕەوانەی دادگایان دەکەین".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ھەر کەسێک سەرپێچی لەو ڕێنماییانە بکات، کە دانراون بۆ نرخەکان، "سزا دەدرێت".
باسنیوز
