د. تاریق گەردی: ئەگەری ئەوە هەیە لە عێراق هەڵبژاردن نەکرێت

د. تاریق گەردی: ئەگەری ئەوە هەیە لە عێراق هەڵبژاردن نەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات ڕەنگە هەڵبژاردن لە عێراق نەکرێت و دەشڵێت: "هادی عامری یەکێک لە هەوڵەکانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانە".



د. تاریق گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕەنگە یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوە بێت کە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئەنجام نەدرێت، چونکە هێشتا ئاوارەکانی مووسڵ نەگەڕاونەتەوە و بەشێک لە خاکی عێراق هێشتا لەدەست داعشە و ئامادەکاری زۆریشی دەوێت تا هەڵبژاردن بکرێت، بۆیە ئەستەمە لە ماوەیەکی کەمدا بتوانرێت ئەو هەنگاوە ئەنجام بدرێت".



ئەو پەرلەمانتارە کورد گوتیشی: "دوو ڕێگە هەیە لەبەردەم حکوومەتی عێراق یەکەم، ماوەی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە، کە ئەوەش پێچەوانەی یاسایە و دووەم حکوومەتێکی کاتی دروست بکرێت تا تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە".


هاوکات لە لێدوانێکدا هادی عامری، ئەمینداری گشتیی حەشدی شەعبی، رایگەیاندووە کە ئەو یەکێکە لەو کەسانە تمووحی وەرگرتنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی هەیە.
تاریق گەردیش لەم بارەوە دەڵێت: "عامری ئەگەر ئەو تمووحەی هەبێت ئاساییە، ئێستاش کەسێکی بەهێزە لەناو شیعەکان بەڵام باوەڕ ناکەم بۆی بچێتە سەر".





باسنیوز
Top