كۆبوونەوەی لوتكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی سەرۆك بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 كۆبوونەوەی لوتكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی سەرۆك بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بڕیارە سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە سەڵاحەدین، بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

جەعفەر ئیراھیم ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، به‌ هەفتەنامەی "باس"ی راگه‌یاندووه‌، پارتی بانگھێشتی بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ باسکردن لە دۆخی سیاسیی کوردستان و پرسی ریفراندۆم ناردووە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتیش ئاشکرای دەکا، کۆبوونەوەکە بۆ کۆدەنگیی نیشتمانیی لایەنەکان و دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمە، کە وا بڕیارە لە ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر ئیمینكی گوتیشی: "کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە بە بەشداریی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکھاتەکانی کوردستان دەبێت و مەبەست لە کۆبوونەوەکە باسکردنی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانی و دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی کوردستان".










K24
Top