كۆبوونەوەی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی سەرۆك بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
جەعفەر ئیراھیم ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، به هەفتەنامەی "باس"ی راگه‌یاندووه، پارتی بانگھێشتی بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ باسکردن لە دۆخی سیاسیی کوردستان و پرسی ریفراندۆم ناردووە.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتیش ئاشکرای دەکا، کۆبوونەوەکە بۆ کۆدەنگیی نیشتمانیی لایەنەکان و دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمە، کە وا بڕیارە لە ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ر ئیمینكی گوتیشی: "کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە بە بەشداریی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکھاتەکانی کوردستان دەبێت و مەبەست لە کۆبوونەوەکە باسکردنی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانی و دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی کوردستان".
K24
