حەشدی شەعبی و پەکەکە لەسەر چەند ناوچەیەکی شنگال ڕێک دەکەون
وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە هەندێک ناوچەی شنگال حەشدی شەعبی و پەکەکە رێک کەوتوون بۆ ئەوەی پەکەکە هەندێک ناوچەی شنگال و خانەسۆریان رادەست بکات تا ڕێرەویان بۆ بکرێتەوە و بچنە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێشەوە گرێ بدرێنەوە لەگەڵ سووریا بۆ ئەوەی بە ئاسانی هاتوچۆ لە نێوانیاندا هەبێت و حەشدی شەعبی بتوانێت هاوکاری بگەیەنێتە سووریا و پەکەکەش ڕێڕەو بۆ عێراق بکاتەوە تا لەوێوە بارزگانی و هاوردەی کەلوپەل بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، مامەڵەی پەکەکە لەگەڵ شنگال وەک مامەڵەی بەعسییەکانە لەگەڵ خاکی کوردستان بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ خەڵک و ئیدارەی شنگال بکات خەریکی کڕین و فرۆشتنی خاکی هەرێمی کوردستانە، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە رێگە بە پیلانەکانیان نادرێت".
باسنيوز
