داوایهك له بارهى تۆماركردنى ئهم جۆره ئۆتۆمبیلانه بهرز دهكرێتهوه
ئەمڕۆ ( دووشەممە 6/ 5/ 2017) غالب محەمەد، سهرۆكى لیژنهى پیشهسازى و وزهى ئهنجوومهنى پارێزگاى سلێمانى، نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا کرد، تێیدا هاتووه :" دوای ئەوەی ڕێنمای ژمارە (1)ی ساڵی 2017 لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچوو، لەسەر تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تۆمار نەکراون، بهڵام بهڕوونی باس لهو ئۆتۆمبیلانه نهكراون كه له دوبهیهوه دێته بهسڕه".
ڕوونی دهكاتهوه، ئهو ئۆتۆمبێلانه لە هیچ پارێزگایەکی عێراق تۆمار نەکراون و مۆدێلی سەروو 2000ــن و ئێستا لەلایەن بەشێک لە هاووڵاتییانی گەرمیان و سلێمانییەوە كڕدراون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، داوا له سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا دهكات، نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و گەرمییان بکەن، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەیان لەسەر تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێ بدەن، هەروەها کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان بکەن بۆ ئهوهى ئۆتۆمبێلەکانیان وەک ئەوانی دیکە، بۆ تۆمار بکرێت .
bas news-
