دوو تەرمی نەناسراو لە خورماتوو دۆزرانەوە

دوو تەرمی نەناسراو لە خورماتوو دۆزرانەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خوورماتوو ڕای گەیاند، دوو تەرمی نەناسراو لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری خورماتوو دۆزراونەتەوە، كه‌ گومان دەکرێت دوو مانگ به‌سه‌ر مردنى خاوه‌نه‌كانیاندا تێپه‌ڕی بێت.

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 5.6.2017 لەگوندی (ئه‌لبووسەباح)ی سەر بە خورماتوو، 2 تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە".

ڕوونیشی كرده‌وه‌، كه‌ ته‌رمه‌كان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کران و گومان دەکرێ، ئەو دوو کەسە پێش دوو مانگ گیانیان له‌ ده‌ست دابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستا تەرمەکان بە مەبەستی پشکنینی DNA ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەرکووک، کراون، چونكه‌ خاوه‌نه‌كانیان نانارسنَه‌وه‌.
bas news-
Top