بریفكانی: دوای ئازادکردنی مووسڵ داوای دادگایی‌کردنی مالیکی دەکەین
(د. فارس بریفكانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''ئه‌نجامى لیژنه‌ى كه‌وتنى مووسڵ له په‌رله‌مانى عێراق زۆر گرینگ بوو، ناوى كه‌سه باڵاكانى تۆمه‌تباری كه‌وتنى شارى مووسڵی تێدا بوو، یه‌كه‌م كه‌سیش سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشوو بوو، كه له سه‌رده‌مى ئه‌ودا مووسڵ كه‌وت و خه‌ڵك تووشى ئه‌و كاره‌ساته هاتن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو، کە ئاسته‌نگ و لۆبییان له دژى دروست كرد و تا ئێستا ماوەتەوە.''
(د. فارس) گوتی: ''وه‌كو په‌رله‌مانتاره‌كانى نه‌ینه‌وا، دواى ڕزگاركردنى شارى مووسڵ داواى لیژنه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین بۆ لێکۆڵینەوە لە كه‌وتنى شارى مووسڵ، نه‌ك لیژنه‌ى پەرله‌مانى، چونكه لیژنه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت، كه پێشتر هه‌بوو. كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ین به دۆسییەکی نێوده‌وڵه‌تى، تا وڵاتانى زلهێز بێنه سه‌رخه‌ت و لێكۆلینه‌وه بكەن و تاوانبارانى كه‌وتنى مووسڵ ده‌ستنیشان بكرێن و دادگایى بكرێن، كه فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشوو، (نوورى مالیكى) بوو، ئه‌مه‌ش قسه‌ى زۆربه‌ى پەرله‌مانتاره‌كانى نه‌ینه‌وایه، چونكه ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر نه‌ینه‌وا هات، له مێژوودا شتى وانه‌بووه، شارێكى وه‌كو مووسڵ ئاوا كوشتنى به‌كۆمه‌ڵ و وێرانكردن و برین و ئه‌شكه‌نجه و ئاواره‌بوونی تێ بکەوێت، هیچ نه‌ماوه تووشى ئه‌و شارە نه‌بووبێت.''
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشی: ''(مالیكى) ده‌یه‌وێت چاوى میلله‌ت بخاته سه‌ر شتێكى تر و كارێكى تر، كه پیڵانى سیاسییه، تا ئه‌و فه‌شه‌له‌ى له كاتى خۆیدا هێناى له بیرى خه‌ڵكى بباته‌وه و بیشارێته‌وه، به‌تایبه‌ت قۆناغى كۆتایى، كه مووسڵ كه‌وت، به‌ڵام خه‌ڵكى نه‌ینه‌وا، كه ئێمه له نێویانداین، به‌ڵێنیان داوه، پاش ڕزگاركردنى نه‌ینه‌وا، یه‌كه‌م بابه‌ت و ئامانجیان ئه‌وە بێت، كه ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه‌ى بوونه هۆكارى كه‌وتنى مووسڵ و فه‌رمانیان دەركرد، سووپا و پۆلیس، كه زیاتر له 50 هه‌زار کەس بوون، پاشه‌كشه بكه‌ن و شه‌ڕ نه‌كه‌ن و نه‌توانن بۆ سەعاتێك به‌رگرى بكه‌ن، دادگایى بكرێن، بۆیه خه‌ڵكى مووسڵیش داوا ده‌كه‌ن، بابه‌ته‌كه ببێته كه‌یسێكى نێوده‌وڵه‌تى و تاوانباران دیاری بكرێن، كه دیاره كێن.''
kdp-
