نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، (ڕزگار عه‌بدوڵڵا قادۆ) نوێنه‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی)، (نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، (دلشاد شه‌هاب) ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و (ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بوون، سه‌ره‌تا (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك به ناوی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و سڵا و ڕێزی به‌ڕێزیانی پێ ڕاگه‌یاندن.
دواتر (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له وته‌یه‌كدا باسی له سه‌فه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ ڕووسیا كرد كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی جیهانیی ئابووری له سان پترسبۆرگ داوهتكرابوون، هه‌روه‌ها واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسی بواری وزه‌دا به هه‌نگاوێكی هه‌ره گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی زانی كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان متمانه‌یان به سیاسه‌تی وزه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێستا كۆمپانیا جیهانییه‌كانی بواری نه‌وت و وزه كێبركێ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن بێن له هه‌رێمی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له پرسه چاره‌نووسازه‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد له‌وانه پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی گشتی، ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (نێچیرڤان ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی كارمه‌ند و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می تۆماری بایۆمه‌تری بۆ مووچه‌خۆران كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌نگاوه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م پێناوه‌شدا هه‌نگاوی باشی بڕیوه.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه چه‌ند سه‌رنج و تێبینی و پرسیارێكیان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رچاو كرد و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر سه‌رنجه‌كانیان كرا.
له كۆتاییدا ئاماده‌بووان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به گرنگ و به‌رهه‌مدار زانی و بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
kdp-
