ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی سێشەممە 6.6.2017، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ژمارە 29 ساز دەکات.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی راپۆرتی سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووسیا و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری سان پێترسبۆرگ.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی نەوتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بکات.
لە سەردانەکەیدا بۆ رووسیا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتیش یاوەری بووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتیی رێککەوتنێکی نەوتیی لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوتردستان و کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی، کرد.
باسنیوز
