زاخۆ.. پەکەکە کەرتی گەشتیاری لاواز کردووە

 زاخۆ.. پەکەکە کەرتی گەشتیاری لاواز کردووە
بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری زاخۆ، ئاماژە بەوە دەدات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) زیانێکی گەورەی بە کەرتی گەشتیاری ئەو شارە داوە و خەڵک بەھۆی مەترسی بوونی پەکەکە و بارەگاکانیان، ناتوانن لەو شارە گرنگی بەو کەرتە بدەن.

چیا ئەمین، بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری شاری زاخۆ،رایگەیاند: "پەکەکە لە دەڤەرەکانی شەرانش، کەشانی و چەند دەڤەرێکی دیکەی زاخۆ، بنکە و بارەگای داناوە، گشت ئەو دەڤەرانەش شوێنی گەشتیارین، کەچی پەکەکە لەو شوێنانە خاڵی پشکنینی داناوە، ئەمەش گەشتیارانی ھەراسان کردووە، ھاوکات ناتوانین گرووپی گەشتیاری بۆ ئەو ناوچانە بنێرین، چونکە ھەرکاتێک شتێک رووبدات، کاریگەری نەرێنی دەبێت، بۆیە داواکارین پەکەکە ئەو ناوچەیە بەجێ بھێڵێت، بەتایبەت شوێنە گەشتیارییەکان".

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ، ئەوەشی خستەڕوو: "لە ھەندێک ناوچەی گەشتیاری، پەکەکە گۆڕستانی داناوە، لە ھەندێکی ناوچەی گەشتیاری دیکە، خاڵی پشکنینی داناوە و خەڵک زۆر ھەراسان دەکەن، زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانیش لەلایەن پەکەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، ئەمەش کاریگەرییەکی خراپی کردوەتەوە سەر کەرتی گەشتیاری زاخۆ".











باسنیوز
Top