خورماتوو.. نرخ و کاتی مۆلیدە ئەەلییەکان دیاری کران

خورماتوو.. نرخ و کاتی مۆلیدە ئەەلییەکان دیاری کران


ئەمڕۆ یەکشەممە، قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتوو، نرخ و کاتی مۆلیدە ئەھلییەکانی دیاری کرد.



محەمەد فایق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: " ئەمڕۆ یەکشەممە 4/5/2017 قایمقامی خورماتوو، بۆ بەرچاو روونی ھاووڵاتیان، لەگەڵ لێژنەی وزە لە ئەنجومەنی شارۆچکە، نرخ و کاتی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکانی دیاری کرد".



بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "بڕیار درا مۆلیدە ئەھلییەکان لە کاتژمێر 11:00ی بەیانییەوە تا 5:00 ئیوارە کار بکەن، ھەروەھا لە کاتژمێر 7:00 ئێوارەوە تا کاتژمێر 4:00 بەرە بەیان، بۆ رۆژی دواتر، ھەر چوار کاتژمێر کارەبای مۆلیدە، کاتژمێرێک مۆلیدەکان پشوویان ھەیە".
گوتیشی: "نرخی کارەبای مۆلیدەش بۆ ھەر ئەمپێرێک، بە 6 ھەزار دینار دیاری کرا".

bas news-
Top