ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی: پێویستە ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا بکرێن
سەڵاحەدین محەمەد بەھادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، راگەیاند: "پێویسە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لەکاتی خۆیدا بکرێت، بۆئەوەی حکوومەتێکی نوێ پێک بھێنرێت و دواتر ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین".
ئەمیندار یەکگرتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەرکاتێک ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم لەکاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەرێکی زۆر ھەیە دوای پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە ھەماھەنگی ھەموولا کێشەکان چارەسەر بکرێت".
بەپێی یاسا، دەبێ شەش مانگ بەر لە وادەی ھەڵبژاردن، کۆمسیۆن ئاگادار بکرێتەوە، تاکو ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردن بکات. وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان بەڕێوە بچێت.
bas news-
