بۆ یەکەمین جار بڕوانامەی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی بە زانکۆیەکی ھەرێمی کوردستان بەخشرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 4/6/2017 لەو کۆرسەدا، ١٦ لە خوازیارانی وەرگرتنی ناسناوی زانستی بەشداریان تێدا کردبوو، لەماوەی شەش مانگدا بەشداری چەندین کۆرسیان لە بوارەکانی ڕێگەکانی وانەوتنەوە، پەرەپێدانی توانای تۆێژینەوەی زانستی، پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی ئەکادیمی، زمانی ئینگلیزی، پێشکەشکردنی سیمینار، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بەشداری لە وانەوتنەوە کرد، دوای تەواوکردنی سەرجەم کۆرسەکان بەسەرکەوتوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕوانامەی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی بەخشییە بەشداربووە سەرکەتووەکان.
ئەوانەی بەشداری ئەو کۆرسانەیان کردبوو، لەمڕۆ بەدواوە بۆ وەرگرتنی ناسناوی زانستی ئامادە دەبن، پاشان دەتوانن لە زانکۆکان وانە بڵێنەوە.
کۆرسەکانی پەرەپێدانی توانای ئەکادیمی لەلایەن ئینستیتیوتی پەرەپێدانی ئەکادیمییەوە رێک دەخرێت، بۆیە تا کاتی دەستبەکاربونی ئینستیتیوتی پەرەپێدانی ئەکادیمی، لەئێستا لێژنەی باڵای دڵنیایی جۆری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆکان ئەم کۆرسانە ڕێک دەخەن.
bas news-
