د. ئەكرەم ئۆنەن: گرێبەستی نەوتی نێوان هەرێم و ڕووسیا، پێگەی هەرێم بەهێزتر دەكات
(د. ئەكرەم ئۆنەن)، كە پێشتر مامۆستای زانكۆی (ئۆرتۆكلۆ)ـی توركیا بوو و دكتۆراكەی لە رووسیا بە دەست هێناوە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "رووسیا لە دوای ساڵی ٢٠١٠ـوە سیاسەتی دەرەوەی گۆڕیوە و پەیوەندیی خۆی لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناویندا بەهێزتر كردووە".
ئەم شرۆڤەكارە سیاسییە دەشڵێت، "رووسیا لە كۆنەوە پەیوەندیی باشی لەگەڵ كورددا هەبووە و دەزگایی مێدیایی لە رادیۆ و گۆڤار بۆ كورد كردوونەتەوە، هەروەها لە ڕووی دیپلۆماسییشەوە كۆنسووڵخانەی خۆی لە هەولێر كردووەتەوە و چەندین گەورەبەرپرسی رووسیایش سەردانی هەرێمیان كردووە، ئەمەیش سیاسەتی حەكیمانەی سەركرادایەتیی سیاسیی كوردستان دەردەخات".
وەك (ئۆنەن) ئاماژەی دا، "ئەو گرێبەستە نەوتییە ٢٠ ساڵییەی لە نێوان هەرێم و ڕووسیادا واژۆ كرا، پێگەی هەرێم نەك تەنیا لە رووی ئابوورییەوە، بەڵكوو لە رووی سیاسییشەوە بەهێز دەكات، رووسیایش دەیەوێت لەگەڵ هەرێمدا كار بكات، چونكە هەرێم ئێستا پێگەیەكی بەهێزی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و، دەوڵەتە زلهێزەكانیش دەزانن كوردستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت، بۆیە ئێستا وەك دەوڵەتێك مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا دەكەن".
kdp-
