گوته‌بێژی کریملین: هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت...
ئاژانسه‌که ده‌ڵێ که (پیسکۆف) ڕایگه‌یاندووه، له‌و دیداره‌ی نێوان (ڤلادیمێر پووتین)ی سه‌رۆکی ڕووسیا و (نێچیرڤان بارزانی)ی سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستاندا، باس له‌و دۆکیۆمێنتانه کراوە که له‌لایه‌ن (ئیگۆر سێچن) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ڕوسنهفتهوه ئیمزا کرا و، باسی چه‌ک و لایه‌نی سه‌ربازیی نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی به‌وه کردووه جگه له به‌ڵگه‌نامه‌کان پرسی دیکه‌ش تاوتوو کراون و هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌کان له‌گه‌ڵ کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
kdp-
