د. ئه‌حمه‌د سه‌فار: گرێبه‌ستى حكوومه‌تى هه‌رێم و ڕوسنه‌فت، هاتنی كۆمپانیا جیهانییەکانی به‌دوادا دێ
(د. ئه‌حمه‌د سه‌فار) ئابووریناس و ڕاگرى كۆلێژى كارگێرى و ئابووریی زانكۆى زاخۆ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: ''هه‌رێمى كوردستان هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك دروست بكات، ده‌ستكه‌وتێكه بۆ سیاسەت و ئابووریى ئاینده‌ى هه‌رێم، به‌شداریى هه‌رێم و خودى ڕێزدار سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له كۆربه‌ندێكى ئابووریى جیهانیى وه‌كو (سان پیترسبۆرگ)دا، كه ژماره‌یه‌كى زۆر له شاره‌زا و سه‌رۆك و سیاسه‌تمه‌دارى وڵاتان تێیدا كۆ ده‌بنەوە و به داڤووسى ڕووسیا به‌ناوبانگه، هه‌نگاوێكى زۆر گرینگه بۆ هه‌رێمى كوردستان.''
ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیادا له سان پیترسبۆرگ واژۆ كرا، كه (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و (قوباد تاڵه‌بانی)ی جێگری ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون.
(د. ئه‌حمه‌د سه‌فار) له‌م باره‌یەوه ده‌ڵێت: ''ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕۆسنه‌فتى به‌ناوبانگى ڕووسیا کردی، دوو كارتێكردنى گرینگى هه‌یه، كه یه‌كێك له‌وان، سیاسییه، چونكه سیاسه‌ت و ئابوورى دوو ڕووى دراوێکن. هه‌موومان ئه‌و مه‌ترسییانه دەزانین، کە له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هەن و ئێمه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون هه‌نگاو ده‌هاوێژین، بۆیە هه‌بوونى كۆمپانیاى وه‌كو ڕۆسنه‌فت به‌و هێز و گه‌وره‌ییه‌وە، بۆ ئێرە پشتیوانێكى گه‌وره‌یه له لایه‌ن وڵاتێكى زلهێزى وه‌كو ڕووسیاوە، كه ڕۆڵى گه‌وره‌ى خۆى هه‌یه له نه‌خشه‌كێشانى سیاسیى جیهانیدا؛ کارتێکەرییەکەی دیکەش، ئابوورییه، ئێمه له قه‌یرانداین و ڕێمان لێ دێته‌گرتن کە له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بازرگانى بکەین، ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌رگاى تر به ڕووماندا ده‌كاته‌وه، تا نه‌وته‌كه‌مان بگاته بازارى جیهان و داهاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان بێت.''
پاش واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئاژانسی تاسی ڕووسیایی له‌سه‌ر زاری (دیمتری پیسکۆف) گوته‌بێژی کۆشکی کریملینه‌وه بڵاوی کرده‌وه، که هاوکاریی نێوان کریملین و هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
(سه‌فار) ده‌ڵێ: ''ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له كاتێكى زۆر گونجاو‌دا بوو، پشتیوانییه‌كه بۆ ئابووریى هه‌رێم و ئه‌و گوشاره ئابوورییه سووكتر ده‌كات، کە عێراق و چه‌ند وڵاتێكى تر خستوویانەتە سه‌ر هه‌رێم و ئابووریى هه‌رێم به‌هێز ده‌كات و بۆ ئاینده‌ش باوه‌ڕمەندی بۆ ئابووریى هه‌رێم دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌رگا به ڕووى كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى وڵاتانى تر‌ى جیهانیشدا ده‌كاته‌وه و زه‌مینه‌یان بۆ خۆش ده‌كات و متمانه‌شیان بۆ دروست ده‌بێت، ئینجا كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن لە نێو ئابووریى هه‌رێمى كوردستاندا كار بكه‌ن.''
kdp-
