مالیكی ئهندامه بهجێماوهكانی داعش له مووسڵ چهكدار دهكاتهوه
بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، (محیەدین مزووری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لەناو مووسڵ دیاردەیەکی مەترسیدار ھەیە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت، ئەویش ئەوەیە کە لایەنەکانی ناوھاوپەیمانیی شیعە، بەتایبەت لیستی دەوڵەتی قانوونی سەر بە (نووری مالیکی) ژمارەیەکی زۆر بارەگای حزبیان بە ناوی حەشدی شەعبی و کۆمپانیا و ڕێکخراوی خێرخوازی کردووەتەوە، بەڵام کە دەچییە ناو بارەگاکانەوە دەبینی کاری سیاسی دەکەن و بارەگای سەربازی نین.''
(محیەدین مزووری) گوتی: ''بەتایبەت ئەو بارەگایانەی سەر بە (مالیکی)ن، ئێستا کار لەسەر ئەو کەسانە دەکەن، کە لەگەڵ داعش بوونە و ئێستا شوێنیان لە مووسڵ نابێتەوە و دەیانکەنە ئەندامی خۆیان و چەکداریان دەکەن، بەو ھۆیەوە خەڵکێکی زۆریان ناونووس کردووە و بردوویانە بۆ ناو ڕیزەکانی خۆیان. کە ئەم کەسانە زۆر مەترسیدارن و تاوانیان کردووە.''
(محیەدین مزووری) دەڵێت: ''خەڵکی مووسڵ بە ھۆی بوونی ئەو بارەگایانەوە تووشی ترسێکی گەورە بوونە، چونکە دەزانن ئەمانە بارەگای سەربازی نین و بارەگای حزبین و سەر بە شیعەکانن.''
بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونی کردەوە: ''نیزیکەی ٤٠ پارتی سیاسی لە مووسڵ ھەن، تا ئێستا جگە لە شیعەکان، ڕێ بە ھیچ لایەنێک نادرێت بارەگای خۆی بکاتەوە، چونکە ھەر لایەنێک بارەگای خۆی بکاتەوە، حەشدی شەعبی دەچێتە سەریان و بارەگاکەیان دادەخات.''
(محیەدین مزووری) ڕاشیگەیاند: ''پێویستە ڕێگری لەو کارە بکرێت و چارەیەکی بەپەلەی بۆ بدۆزرێتەوە، چونکە ئەمە مەترسییەکی گەورەیە و دواتر مووسڵ داگیر دەکەن و ڕێ بە لایەنەکانی دیکە نادەن، بارەگایان ھەبێت.''
kdp-
