بەیاننامە
رۆژی ٣/6/2017 رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە بە ناوی ( کوردستانی عێراق: دووبارە دەستبەسەرکردنی پیاو و گەنجانی راکردوو و تێیدا باس لە دەستبەسەر کردن ئەو پیاو و گەنجانەی رایانکردووە سەریهەڵداوەتەوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، هەروەها لەسەر زاری (بریانکا مۆتابارتی)ی توێژە باس لەوەش دەکات کە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی بارودۆخێکی ئەمن سەخت بۆتەوە، بەڵام دەستگیر کردنی ئەم گەنج و پیاوانە نابێتە هۆی دابینکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
لێرەدا وەک لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بە پێویستی دەزانین چەند خاڵێک روون بکەینەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی دەستگیر دەکرێن:
لەگەڵ هاتنى راگوێزراوان بۆ ساترەکانى هێزى پێشمەرگە وەک رێوشوێنێکی ئەمنی تەنیا پیاوەکان دەپشکێندرێن ئەویش پشکنینێکی زۆر ئاساییە بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی کەسانی تیرۆریست و خۆکوژ لە نێویاندا، دواتر دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەرەکانى پێشوازى. دواى گواستنەوەى راگوێزراوان بۆ سەنتەرى پێشوازى دووبارە پیاوەکان دەپشکێندرێن و بەهیچ شێوەیەک پشکنین بۆ ئافرەتان ئەنجام نادرێت، ئەم رێوشوێنانە زۆر جار بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان گلەیی ئەوەیان کردووە کە بۆچی ئافرەتەکان ناپشکێندرێن، بەڵام بەهۆی رەچاوکردنی دابونەریتی کۆمەڵایەتی و حورمەتی خەڵکەکە تا ئێستا ئافرەتە راگورێزراوەکان پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانەوە.
لە پشکنینی یەکەم زانیاری لە خودی ئەو کەسانە وەر دەگیرێت کە ئاوارە دەبن و روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن یاخود خۆیان دەربارەی ئەو کەسانە قسە بۆ لایەنە ئەمنییەکان دەکەن کە پەیوەندیان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەبووە. لە ماوەی ئەو چەند کاتژمێرەی کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسەکان دەکرێت ، ئەگەر کەسێک گومانلێکراو بوو ئەوە بە پشتبەستن بە زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک موختاری گەڕەک و عەشایرەکانی ناوچەکە ئەو زانیاریانەی دەست لایەنە ئەمنییەکان کەوتوون جەختیان لەسەر دەکرێتەوە و ئینجا گومانلێکراو دەستگیر دەکرێت.
پشکنین تەنها چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت و پاش پشکنین راگوێزراوەکان دەنێردرێنە کەمپەکان و ئەوە کەسانەی گومانلێکراویشن دەستگیر دەکرێن حاکم کەیسیان بۆ دەکاتەوە و راستەوخۆ پاش دەستگیرکردنی بنەماڵەکەی ئاگادار دەکرێنەوە لە دەستگیرکردن و هۆکاری دەستگیر کردنی، هەروەها مافی ئەوەشی دەبێت کە پارێزەر بۆ خۆی بگرێت. لە کاتی دەستگیر کردن و ئازادکردنیشیان ئەمانە لە خێزانەکانیان جودا ناکرێنەوە و پاش ئازادکردنیان دەگەیەندرێنەوە بە بنەماڵەکانیان. لە دوای ئەوەی لەلایەن حاکمەوە کەیس بۆ گومانلێکراوێک دەکرێتەوە ئینجا لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەست پێدەکات دوای ئهوهی راگیراو حوكمی له دادگاوه بۆ دهرهدچێت رهوانهی دامودهزگاكانی وهزارهتی ناوخۆ دهكرێ بۆ سهپاندنی سزاكهی بهپێی رێوشوێنه كارپێكراوهكان، بهڵام بە هیچ شێوەیەک ئهشكهنجه نادرێ، چونكه ئهشكهنجهدان تاوانه بهپێی یاسای سزاكانی عێراقی كه له ماددهی (333). بهپێی مادده (19) بڕگه 12/ا ی دهستووری عێراق دهسهڵاتی بهند كردن تهنیا دراوهته دادوهر.
لە کاتی روودانی شەڕ هەندێک کەس دەستگیر کراون، بەڵام دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە ئەوانەی کە بێتاوانن ئازاد دەکرێن و ئەوانەی بە بەڵگەوە دەسەلمێنرێت کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبێت بەپێی ماددە (٤)ی یاسای دژە تیرۆر کە پێشتر کاری پێدەکرا رەفتاریان لەگەڵدا کراوە، هەروەها لە دواى ڕزگارکردنى هەر ناوچەکە لەلایەن هێزى پێشمەرگەوە دانیشتوانى ناوچەکە وەک رێوشوێنێکی ئاسایی کۆدەکرانەوە ئافرەتان بەجیا و پیاوانیش بە جیا، هەرکەسێک دەرکەوت کە پەیوەندى بە داعشەوە هەبوبێت بەپێی زانیاری هەواڵگری وەک (وێنە یان تۆمارى دەنگى یان دوو شاهید) ئەو کەسانە دەستبەسەر دەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەى (24) کاتژمێر دواتر ڕەوانەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ناوچەکە دەکرێن ئەگەر دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە پەیوەندییان بە تیرۆریستانەوە هەیە ڕەوانەى دادگاى تایبەت دەکرێن و هەموو مافێکیان هەیە و بەپێی یاسا کەسوکاریشیان لە دەستگیر کردنی و ئەو تۆمەتەی کە لەسەر دەستگیر کراوە ئاگادار دەکرێنەوە ، بەڵام ئەگەر هیچ بەڵگەیەکی درووستیان لەسەر نەبێت ئەوا ئازاد دەکرا و ئەو رێوشوێنانەی کە دەزگا ئەمنییەکان دەیگرنە بەر رێوشوێنێکی ئاساییە لە هەر شوێنێک لە کاتی جەنگدا بەپێی یاسا و رێنماییەکان ئەنجام دەدرێت.
بەشێوەیەکی گشتی تەنیا ئەو کاتانە خەڵک دەستگیر دەکرێ کە زانیاری تەواو و بەڵگەی بەهێزلە بەردەستدا بێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، پاش دەستگیرکردنیشیان تەنها بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم لە ئاسایش دەمێننەوە و پاش وەرگرتنی زانیاری سەرەتایی وەکو ئەگەری هێرشى تیرۆریستان یان پلانی داهاتوویان رادەستی هێزە ئەمنییە تایبەتیەکان دەکرێن.
لە بارەی ئەو بەڵگانەی لەسەر گومانلێکراو و تاوانباران کۆدەکرێتەوە، بەڵگەکان جیاوازن و هەندێکیان لەرێگەی مۆبایلی تاوانبارەکانەوە دەستمان دەکەوێت یاخود لە رێگای بەکارهێنانی ماددەیەکی تایبەت کە لە ئەمریکییەکان دەست لایەنە ئەمنییەکان کەوتووە کە بە هۆی ئەو ماددە کیمیاویەوە کە لە دەستی خەڵکەکە دەدرێت ئاشکرا دەبێت کە ئەو کەسانە دەستیان بەر ماددەی تەقەمەنی وەکو (تی ئێن تی) کەوتووە یان نا و بە کۆمەڵێک بەڵگەی بەهێزەوە دەستگیر دەکرێن.
سەبارەت بە رێوشوێنی بازگەکانیش هەموو ئەو کەسانەی لە بازگەکانەوە روو لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن مەرج نییە کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هەندێک جار ژماریەک لە خەڵکەکە تەنها بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە بازگەکان دەهێڵدرێنەوە و چەند پرسیارێکیان لێدەکرێت بۆ وردبینیکردنی زانیارییەکان و پشکنین کە ئەمە تەنها چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت نەک چەند رۆژ.
بەپێی زانیارییەکانی دام و دەزگا ئەمنییەکان تا ئێستا نزیکەی (١٥٠٠) کە س کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە دەستبەسەرن و ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان، لەوانە (228) کە تەمەنیان لە خوارووی (18) ساڵییە و ئێستا لە چاکسازییەکان دەستبەسەرن، ئەم ژمارانە بە هۆی بەردەوامی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ و هاتنی بەردەوامی ئاوارەکان لە گۆڕانکاریدایە.
ئەو رێوشوێنانەی کە دام و دەزگا ئەمنییەکان پیادەی دەکەن تەنیا بۆ پاراستنی سەروماڵی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانە بە هەموو پێکهاتە و ئاوارەکانیشەوە، و دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەوڵ دەدەن پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ پیادە بکەن لە کاتی جێبەجێکردنی ئەم رێوشوێنانەدا.
ئا.خه ليل بله يى
