وەزارەتی تەندروستی پلان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کولێرا دادەرێژێت

 وەزارەتی تەندروستی پلان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کولێرا دادەرێژێت
پاش دەرکەوتنی دووحاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا لە خوارووی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندورستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بۆ گرتنە رێوشوێنی پێویست، ئەنجام دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4/5/2016 د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە: "پاش دەرکەوتنی دووحاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا لە خوارووی عێراق، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ئەنجام دا".


وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "مەبەست لەو کۆبوونەوەیە، پێداچوونەوە بە پلان و توندوتۆڵکردنی ڕێ وشوێنەکان بوو".









باسنيوز
Top