دوو راگەیاندنکاری کۆمەڵ دەست لەکار دەکێشنەوە

دوو راگەیاندنکاری کۆمەڵ دەست لەکار دەکێشنەوە
دوو راگەیەندنکاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بەهۆی ”ژێرپێخستنی خزمەت“ـەکانیان، دەست لەکار دەکێشنەوە.

رۆژی یەکشەممە 4.6.2017، حاجی زێرەڤن بەرواری و زێرەڤان بەرگارەی، کە دوو کادیر و راگەیەندنکاری کۆمەڵی ئیسلامین، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان لە کۆمەڵ و راگەیاندنەکەی، راگەیاند.

حاجی زێرەڤان بەرواری و زێرەڤان بەرگارەی لە پۆستەکەدا رایانگەیاندووە، کە بەرپرس و کارگێڕانی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ ”مەرامی تایبەتیی خۆیان“، خزمەتی ئەوانیان ”ژێرپێ“ خستووە.

ئەو دوو راگەیاندنکارە ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە ئەو بەرپرسانەی کۆمەڵی ئیسلامی ئایینی ئیسلام و پۆستەکانیان ”بۆ تێرکردنی سکی خۆیان بەکار دەهێنن“.

وێنەی حاجی زێرەڤان بەرواری و دەقی نامەی دەست لەکار کێشانەوەکە:














باسنيوز
Top