لێدوانی ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژی قوتابییەکەی زانکۆی جیهان
رۆژی یەکشەممە 4.6.2017، تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای کوشتنی بارزان رەشیدی قوتابیی زانکۆی جیهان، جەمال جەبار بەرەو شاری سلێمانی هەڵات.
تاریق نووری، ڕاشگەیاند: " کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو تۆمەتبار و بکوژی بارزان رەشید، لەناو مەزرەعەیەکی گوندی "پیرەڕەش" لە نزیک کەسنەزان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە".
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر گوتیشی: "بکوژەکە لە رێگەی هێڵی سلێمانییەوە بەرەو یەکێک لە وڵاتە دراوسێکان چووبوو و دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ سنووری هەولێر، خێرا دەستگیر کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو تۆمەتبارە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بڕیار لەسەر تاوانەکەی دەدرێت و بڕیارە ئەو کەیسە یەکلا بکرێتەوە و دڵنیایی دەدەینە خەڵکی هەولێر کە سەروماڵیان پارێزراو دەبێت لە سایەی هێزە ئەمنییەکان."
باسنیوز
