پەکەکە بەنیازە ڕێڕەوێک لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا بکاتەوە
سیهانۆک دبۆ، ڕاوێژکاری باڵای پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە راگەیاندنی حزبەکەی گوتووە، کوردانی ڕۆژئاوا حه‌ز ده‌که‌ن دوای پاککردنه‌وه‌ی سنووره‌کانی عێراق و سووریا له داعش، پەیوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا هه‌بێت.
ئەو ڕاوێژکارەی پەکەکە دەشڵێت: "پەیوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ دامه‌زراندنی سه‌قامگیری و ئاسایش به‌تایبه‌ت لە سنووری عێراق و ڕۆژئاوا زۆر گرنگ دەبێت و بەغدا بۆ ئێمەش گرنگە".
لەم بارەوە، مەرڤان حامد، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە عاموودا گوتی: "پەکەکە و پەیەدە شۆفڵ و گرێدەر و کەرستەی گەورەی هەڵکەندنیان هێناوەتە سنووری ڕۆژئاوا و عێراق و دەیانەوێت ڕێرەوێک لە نێوانیاندا بکەنەوە، بۆ ئەوەی بازرگانی لە نێوانیان دروست ببێت، رەنگیشە رێککەوتن لەو بارەوە هەبێت، بۆیە حەشدی شەعبی بە نیازە رێرەوێک لە نێوان عێراق و سووریا بکاتەوە".
باس‌نیوز
