کفری.. ماتۆرسکیلێک پۆلیسێکی ھاتوچۆی شێلا
ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی کفری، ماتۆرسکیلێک پۆلیسێکی ھاتوچۆ دەشێلێت و دواتر بەجێی دەھێڵێت.
ئەمڕۆ شەممە 3/6/2017 پەیجی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان بڵاوکردوەتەوە، کە ئارام قادر، پۆلیسی ھاتوچۆی لە شارۆچکەی کفری، کە لەکاتی ئەرک و دەوامی خۆیدا بەماتۆرسکیلێک لێی دەدرێت و دواتر ماتۆڕ سکیلەکە ھەڵدێت و بەجێی دێڵێت.
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەو کارمەندەی ھاتوچۆ، پیشەکەی شۆفێری ئۆتۆمبێلە، بەڵام لەکاتی دانانی خاڵێکی پشکنین، لەوکاتەدا ماتۆرسکیلێک دێتە نێو کارمەندەکانەوە و لەم کارمەندە دەدات و ھەڵاتووە، دوای ئەوەی بەھۆی سەختی برینەکەیەوە و گەیاندنی بەنەخۆشخانە چارەسەری بۆ وەرگیراوە و شۆفێری ماتۆرسکیلەکەش دوای چەند کاتژمێرێک بەسەر ئەو رووداوەدا دەستگیر کراوە".
bas news-
