جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: حەشدی شەعبی دەبێ لەوە تێبگات کە شنگال هێڵی سوورە
(سالار محەمەد جەباری)، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت:''لە هەندێک شوێنی شنگال حەشدی شەعبی زۆر هاتووەتە پێشەوە و پێیمان وایە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایان پێشێل کردووە، بەڵام نابێ کار بۆ تێکدانی ئارامیی شنگال بکەن، چونکە دەیانەوێت ئێزدییەکان بکەن بە حەشدی شەعبی و چەند کەسێکیان لەگەڵە، بەڵام قسەی کۆتاییی ئێمە ئەوەیە، کە تێکدانی ئارامیی شنگال هێڵی سوورە.''
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە گوتی: ''لەوە دەچێت هەندێک پەیوەندی لە نێوان حەشد و پەکەکە لەو سنوورەدا هەبێت، هەندێک جاریش هاوکارییان دەکەن، بەڵام دەبێ لە ناوچەی جوگرافیی کوردستان تێبگەن، ئەو سنوورانە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگارییان لێ دەکات، ناکرێ بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لەوێ بمێننەوە و دەبێ بە پێی ئەو ڕێککەوتنە دوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان لەو ناوچانە بکشێنەوە.''
(سالار محەمەد جەباری) گوتیشی: ''گرفتی حەشد لەوەدایە یەک ناوەندی بڕیاریان نییە، نیزیکەی ٦٠ گرووپی جۆراوجۆرن، بۆیە کاتێک دەڵێین لە داهاتوودا گرفت دروست دەکەن، لەو ڕوانگەیەوەیە.''
kdp-
