شەقامی عێراقی لە دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هان دەدرێت
شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند: "دەمێکە ھەندێک لایەنی سیاسیی عێراقی بە ئەجێندایەکی دەرەکی دەیانەوێت شەقام بورووژێنن، بەتایبەت لەدژی ریفراندۆم، چونکە دەزانن پەیوەستە بە ئیرادەی خەڵکەوە“.
ئەو بەرپرسەی پارتی ڕوونی کردەوە کە ھیچ کەسێک ناتوانێت بەرانبەر بەئیرادەی خەڵکی بوەستێتەوە، بۆیە هەوڵێک هەیە کە لە ڕێگەی چەند پەرلەمانتار و بەرپرسێکی کوردستانەوە دژایەتیی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکرێت، بەڵام: ”ئەم هەوڵەش بۆیان ناچێتە سەر، چونکە گوێگرتن بۆ خەڵکی کوردستان دروستترە لە گوێگرتن بۆ ھەندێک کەس".
جەختیشی لەوە کردەوە: "بۆ مەرامی سیاسی، ئەو بەشە پەرلەمانتار و بەرپرسانەی کوردستان بەکار دەھێنرێت، ئەگەرنا ھیچ کەسێک قەبووڵی ئەوە ناکات کە کەسانێک بەناوی گەلەوە قسە بکەن، بۆیە ئاراستەیەک ھەیە بۆ دنە دانی شەقامی عێراقی لەدژی ئەم پرۆسەیە و ھیچ حکوومەتێکیش لە عێراقدا ناتوانێت لەدژی ئەو پرسە بوەستێتەوە".
باسنیوز
