چاودێرێک: گۆڕانیش تووشی گرفتی ناوەندی بڕیار دەبێت
دارا محەمەد، چاودێری سیاسی و بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، بۆ بابەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان چەند رێگایەک ھەیە، یەکێکیان ئەوەیە بزووتنەوەی گۆڕان ڕازی ببێت بە لادانی (یوسف محەمەد)، کە ”لە سیاسەتدا ھیچ شتێک مەحال نییە، بەڵام زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوە دان ناوبراو لە پۆستەکەی بمێنێتەوە“، چونکە پێیانوایە لادانی یوسف محەمەد شکستێکی سیاسی بۆ گۆڕان دروست دەکات، خۆ ”ئەگەر گۆڕان بەوە رازی بوو، رەنگە پارتی لەبەرامبەردا چەند ئیمتیازێک بە گۆڕان بدات“.
دارا محەمەد پێیوایە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کوردستان یان رێککەوتنی پارتی و گۆڕان رێگای دیکەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هۆشداریش دەدا لەوەی ئەگەر حزبەکان رێکنەکەون، ئەوا ”ئەگەرنا دۆخەکە خراپتر دەبێت“.
بە گوتەی ئەو چاودێرە سیاسییە، یەکێتی و گۆڕان ناتوانن بەبێ پارتی رێککەون بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ”چونکە پارتی پێیوایە سەنگەری لێ گرتوون، بەڵام ئەگەر بە ئۆکەی پارتی، یەکێتی و گۆڕان ڕێککەون بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەو کاتە گرفت نابێت".
هەروەک دارا محەمەد رایگەیاند، ”رەنگە لە داهاتوودا“ گۆڕانیش تووشی هەمان گرفتی ناوەندی بڕیای یەکێتی و دوو لەتبوونی بڕیاربەدەستانی حزبەکە بێت، ”چونکە لە کوردستان کەسی یەکەمی حزبەکان کارلەسەری بریاری حزبەکان دروست دەکات.
باسنیوز
