ڕاپەڕین.. حەوت کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران
جەبار ئادەم، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: "لەلایەن تێمێکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەڵشۆ، لە سنووری گوندی بنەوشانی سنووری قەزای پشدەر، چوار کەس کە خەریکی ڕاوی ماسی بوون، بەشێوەی نایاسایی و بە تۆڕێکی ڕاوکردنی ماسییەوە دەستگیر کران".
گوتیشی: "لە چالاکییەکی دیکەدا لە ڕووباری سەنگەسەر سێ کەسی دیکە، بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسییەوە، ھەروەھا بە دوو تۆڕ، ساچمەی ڕاوکردن و بڕێک ماسی ڕاوکراوەوە، دەستگیر کران".
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ھێمای بۆ ئەوەشکرد، کە لە حەوت کەسەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.
باسنیوز
