ڕاپەڕین.. حەوت کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران

 ڕاپەڕین.. حەوت کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران
لە چەند چالاکییەکی جیا جیادا، تیمەکانی پۆلیسی دارستان، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، حەوت کەسیان بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کرد.

جەبار ئادەم، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند: "لەلایەن تێمێکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەڵشۆ، لە سنووری گوندی بنەوشانی سنووری قەزای پشدەر، چوار کەس کە خەریکی ڕاوی ماسی بوون، بەشێوەی نایاسایی و بە تۆڕێکی ڕاوکردنی ماسییەوە دەستگیر کران".

گوتیشی: "لە چالاکییەکی دیکەدا لە ڕووباری سەنگەسەر سێ کەسی دیکە، بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسییەوە، ھەروەھا بە دوو تۆڕ، ساچمەی ڕاوکردن و بڕێک ماسی ڕاوکراوەوە، دەستگیر کران".

گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ھێمای بۆ ئەوەشکرد، کە لە حەوت کەسەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.












باسنیوز
Top