زاخۆ.. تەرمی کەسێک لەناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە

زاخۆ.. تەرمی کەسێک لەناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە


بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک ئاشکرای کرد لە گوندی "تیسانا" ڕووداوێکی خنکاندنی هاووڵاتییەک لەناو ڕووباری دیجلە ڕووی داوە.



ڕائیدی مافپەروەر بێوار عەبدولعەزیز، ڕای گەیاند "کەسێک بەناوی "زوبەیر ڕەمەزان لەدایکبووی 1988و دانیشتووی قەزای شێخان لەناو ڕووباری دیجلەدا خنکاوە".



ئاماژەی بەوەش دا "تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە دۆزراوەتەوە و بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە".



ئەو کەسە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 2017/6/1 لەناو ڕووباری دیجلە خنکاوە.



بە گوتەی بەریوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک ئەمساڵ سێ حاڵەتی خنکان لەناو ئاو و ڕووبارەکانی دەڤەرەکە تۆمار کراوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خەڵک کە مەبەستی مەلەکردن ڕوو لە ڕووبار و بەنداوەکان دەکەن ڕێوشوێن و ڕێنمایی مەلەوانەکان لەبەرچاو بگرن.



bas news-
Top