عوسمان بایدەمیر لە زیندان ئازاد کرا
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە لە ئامادە دەستگیر کرابوو، پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرا.
عوسمان بایدەمیر ڕێکەوتی 2017/5/17 بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئامەد بڕیاری دەستگیرکردنی درابوو، کە ئەمڕۆ هەینی دەستگیر کرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوه كه بایدهمیر له شاری ئامهدی باكووری كوردستان دهستگیر كراوه و دادگای ئهو شارهش هۆكاری دهستگیركردنهكهی بۆ سووكایهتیكردن به كارمهندی حكوومهتی توركیا گەڕاندەوە.
پاش چەند کاتژمێر ڕاگرتن لە گرتنگە هەر ئەمڕۆ لە زیندان ئازاد کرا.
بایدەمیر لە لێدوانێکدا بۆ میدیکان لە کاتی ئازادکردنیدا گوتی "دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا بۆ کپکردنی دەنگی هەدەپە و ئازادی و یئاشتی دەستیان کردووە بە دەستگیرکردنی پەرلەمانتار و ئەدنامانی باڵای هەدەپە و ئەمە ڕێچکەیەکی خراپە".
bas news-
