مەریوان.. گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا

مەریوان.. گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا
لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئەو شارە، کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.



بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، سەر لە بەیانیی دوێنێ پێنجشەممە 2017/6/1 ئەو گەنجە کوردە کە شۆفێڕی تانکەری بارهەڵگر بووە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



شوناسی ئەو لاوە بە "هێمن.م" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە.



ئەو هاووڵاتییە شۆفێڕی بارهەڵگرە گەورەکان بووە. دوێنی بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەیەوە خەسارێکی زۆری بەرکەوتبوو و ناوبراو لەژێر کارتێکەریی ئەو ڕووداوەدا دەستی داوەتە ئەو کارە.



ئەو ڕووداوە لە شەقامی"باوەڕەش"ی شاری مەریوان ڕووی داوە و ئەو هاووڵاتییە بە خۆی بە دارێکی نێوان شەقامی سوپا و شەقامی موعەلمدا هەڵواسیوە.



خۆکوشتن کارێکی بە ئەنقەستە کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤەکان. زۆربەی خۆکوژییەکان بۆ هۆکارگەلی، تێکچوونی باری دەروونی لە دەرئەنجامی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان ڕوو دەدەن.



ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار هەتا یەک میلیۆن کەس بە هۆی خۆکوشتنەوە لە جیهاندا دەمرن و بیرمەندانی بواری دەروونی ئەم جۆرە مردنە بە دەیەمین شێوازی سەرەکیی مردن لە سەرتاسەری جیهان دەزانن.
bas news-
Top