مەریوان.. گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، سەر لە بەیانیی دوێنێ پێنجشەممە 2017/6/1 ئەو گەنجە کوردە کە شۆفێڕی تانکەری بارهەڵگر بووە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شوناسی ئەو لاوە بە "هێمن.م" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ئەو هاووڵاتییە شۆفێڕی بارهەڵگرە گەورەکان بووە. دوێنی بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکەیەوە خەسارێکی زۆری بەرکەوتبوو و ناوبراو لەژێر کارتێکەریی ئەو ڕووداوەدا دەستی داوەتە ئەو کارە.
ئەو ڕووداوە لە شەقامی"باوەڕەش"ی شاری مەریوان ڕووی داوە و ئەو هاووڵاتییە بە خۆی بە دارێکی نێوان شەقامی سوپا و شەقامی موعەلمدا هەڵواسیوە.
خۆکوشتن کارێکی بە ئەنقەستە کە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤەکان. زۆربەی خۆکوژییەکان بۆ هۆکارگەلی، تێکچوونی باری دەروونی لە دەرئەنجامی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان ڕوو دەدەن.
ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار هەتا یەک میلیۆن کەس بە هۆی خۆکوشتنەوە لە جیهاندا دەمرن و بیرمەندانی بواری دەروونی ئەم جۆرە مردنە بە دەیەمین شێوازی سەرەکیی مردن لە سەرتاسەری جیهان دەزانن.
bas news-
