فراکسیۆنی پارتی بەدواداچوون بۆ کێشەی کاسبکارانی ھەولێر دەکات

فراکسیۆنی پارتی بەدواداچوون بۆ کێشەی کاسبکارانی ھەولێر دەکات
فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بەدواداچوون بۆ ئەو کاسبکارانەی ھەولێر دەکات ئەوانەی لەسەر عەرەبانە و ئۆتۆمبێڵ میوە دەفرۆشن. نوێنەرێکی پارتیش دەڵێ، سەردانی وەزارەتی شارەوانی دەکەین و ناکرێت لەم قەیرانەدا ژیان و بێکاری ھاوڵاتیان لەبەرچاو نەگیرێت.

(یاسین سەلیم)، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێردا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، "لە چوارچێوەی پلانی رێکخستنی شاری ھەولێردا، وەزارەتی شارەوانی بڕیاری لادانی گشت ئەو شوێنە زێدەڕۆیانەی داوە بەوانەیشەوە کە لەنێو عەرەبانە و ئۆتۆمبێل بەشێوەی نایاسایی میوە و رزق دەفرۆشن، بەڵام ئێمە لەبەرئەوەی کە قەیران هەیە و بۆ رەچاوکردنی بژێوی ھاوڵاتیانی شاری ھەولێر کە کاسبکاران بێکار نەمێننەوە، ئەنجوومەنی پارێزگا سەردانی ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ھەولێری کردووە و پێمان راگەیاندوون، باری ئابووری ھاوڵاتیان و کاسبکاران لەم قەیرانەدا لەبەرچاو بگیرێت و نەبنە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھاوڵاتیانی کاسبکار بێکار بمێننەوە."
(یاسین سەلیم) ئاماژەیشی دا، "ئێمە وەک فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بڕیارە بۆ دواداچوونی زیاتر سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاریش بکەین و داوا لە وەزیری شارەوانی دەکەین پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت و خاڵە نەرێنیەکانی بۆ شی دەکەینەوە."
kdp-
Top