شارەزایەکی بواری نەوت: دەرگای بارزگانی جیهانی زیاتر بەڕووی هەرێمدا دەکرێنەوە
شارەزای کاروباری نەوت (د.رزگار) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، بەڵگەش بۆئەمە هاتنی هەردوو کۆمپانیای گازپڕۆم و رووسنەفتی رووسیایی و، هەروەها هاتنی ئێکسۆن مۆبیل و شیفرۆنی ئەمەریکایی بۆ هەرێم و لەگەڵ ئەوەی کە رۆژ بۆ رۆژیش ژمارەی کۆمپانیاکانی دیکەی جیهانی دێنە سەرهێڵ، ئەمە نیشانەی سەرکەوتنی سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
(د.رزگار)گوتیشی، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی نەوتدا سەرکەوتنی هێنا، ئێستا دەرگایەکی دیکەی گرینگیشی کردووەتەوە کە ئەویش فرۆشتنی غازی سرووشتییە، ئەمەش وادەکات کە گوشاری بەغدا لەسەر هەرێمی کوردستان کەمببێتەوە و قەیرانی دارایی لە هەرێمدا نەمێنێ و زۆر دەرگای دیکەی جیهانی بەسەر هەرێمی کوردستاندا بکرێنەوە چونکە لە ئێستادا هیچ بەربەستیک نییە لەبەردەم کۆمپانیا جیهانییەکاندا تا بێنە هەرێمی کوردستان و لەبواری نەوت و غازدا کار بکەن.
پێوەست بە پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیاییشەوە، دەڵێ، رووسیا یەکێکە لە وڵاتە زلھێزەکانی جیھان و پێوەندی مێژووی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆیە بەھاتنی کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە رووسیا و بوونی پێوەندی ئابووری، لەئێستادا پێوەندییەکان زیاتر بەرەو پێشچوونە و بەم سەردانەی شاندی حکوومەتی ھەرێمیش بۆ رووسیا و بەشداریکردن لە لەمونتەدای ئابووری جیھانی ئەو پێوەندیانە ھەنگاوێکی دیکەش دەچنە پێشەوە و دەرگای بازارەکانی جیھان زیاتر بە ڕووی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، چونکە دەرکەوتووە سیاسیەتی نەوتی ھەرێم سەرکەوتوو بووە
kdp-
