سنوونێ رووناک دەکرێتەوە؛ ٩ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە
(نایف سەیدۆ)، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: وەك لایەنە پێوەندیدارەكان بەردەوام بە دواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكانی خەڵك دەكەین، پڕۆژەیەكی گەورەی كارەبا كە پڕۆژەكە 132kv لە ناوچەكە جێبەجێ دەكرێت و لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان و بەوەش كێشەی كارەبا لە ناوچەكە نامێنێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر گەڕانەوەی هاووڵاتیان دەبێت.
گوتیشی: لەو گوند و كۆمەڵگانەی پەكەكەی لێ نییە ژیان تێدا ئاساییە و خەڵكێكی زۆر گەڕاوەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و رۆژانەش گەڕانەوەی خەڵكی ئەو ناوچانە بەردەوامە، بەتایبەتی دوای تەواوبوونی پرۆسەی خوێندن، كە بەپێی دواین ئامار 9 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە سنووری سنوونێ و دەوروبەری، بۆیە لەو باوەڕەدامە ئەگەر هێزە نایاساییەكانی وەك پەكەكە و حەشدی شەعبی لەو ناوچانە نەمێنن، خەڵكی ئەو ناوچانە هەموو دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیان لەو ناوچانەدا تەواو ئاسایی دەبێتەوە".
kdp-
