"رۆزنەفتی رووسیایی ئاستی وەبەرهێنانی نەوتی هەرێم دەگەیەنێتە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا"
(بەیار دۆسکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کە چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسیایی واژۆ کرد ئەمە دەبێتە هۆکارێکە بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری هەرێمی کوردستان.
گوتیشی، کۆمپانیاکە ئاستی وەبەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزدەکاتەوە و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە رێککەوتنە بوژانەوەیەکی ئابووری گەورە بەخۆیەوە دەبینی.
(دۆسکی) دەشڵێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو رێککەوتنەی کرد تا بتوانێ لەو قەیرانە داراییەی کە هەیە رزگاری بێ، ئەمەیش بە دڵنیاییەوە کاریگەری زۆری دەبێ بۆ ئەوەی لە قەیرانی دارایی رزگارمان بێ.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ رۆزنەفت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە 21ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سان پترسبۆرگ، زنجیرەیەک رێککەوتنیان بۆ فراوانکردنی هاوئاهەنگییەکانیان لەبواری بەدواگەڕان و وەبەرهێنانی هایدرۆکاربۆن، بازرگانی و هەروەها لۆجستی واژۆ کرد.
kdp-
