پۆلیسی سۆران ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی قوماردا ده‌گرێت
ئازاد تۆفیق، به‌رپرسى لیژنه‌ى ئابوورى سۆران، راى گه‌یاند: "به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر پێشنیاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سوران له‌هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ چه‌ند كافتریایه‌ك، ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی كینو دۆمبه‌ڵه و بڕێك كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت كه قوماریان پێ ده‌كرا".
ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌هۆى به‌سه‌رچوون و نه‌بوونى مۆڵه‌ت و بوونى ئه‌و ئامێرانه‌ى كه قوماریان پێده‌كرا شه‌ش كافتریا داخران.
باس‌نیوز
