فڕۆکە جەنگییەکان مۆڵگەیەکی داعشیان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک بۆردومان کرد

 فڕۆکە جەنگییەکان مۆڵگەیەکی داعشیان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی پێشمەرگە، حەشارگەیەکی چەک و تەقەمەنیی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ، کاتژمێر (9:40) خولەکی ئەمشەو، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، لەسەر بنەمای زانیاریی تیمی هەواڵگریی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تیمی هاوپەیمانان و هەماهەنگیی ژووری عەمەلیات، مۆڵگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچەی (کواز عارەب) لە سنووری میحوەرەکە بۆردومان کردووە.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا کە هاوپێچ تۆمارێکی ڤیدیۆیی لەگەڵدا نێردراوە، میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگە ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، ”تیمێکی تیرۆریستان کوژراون“ و کۆگایەکی چەک و تەقەمەندیش کە لەلایەن داعشەوە ئامادە کرابوو، تەقێندراوەتەوە و بە تەواوی سووتاوە.














باسنیوز
Top