.. خێزانی ھەژار موکریانی شاعیر باری تەندروستی ناجێگیرە

.. خێزانی ھەژار موکریانی شاعیر باری تەندروستی ناجێگیرە


خێزانی شاعیری گەروەری کورد، ھەژاری موکریانی، لە شاری ھەولێر نیشتەجێیە و بەھۆی زۆری تەمەنی و نەخۆشییەوە، توانایی دەربڕینی قسەکردنی نەماوە.



حەیات مەجید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: "کوردستان خاوەنی چەندان ئافرەتی شیرەژن و خەبات گێڕە، مێژووێکی پڕ لە خەبات و سەروەریان تۆمارکردووە، تائێستاش ئەو رێڕەوە بەردەوامە، یەکێک لەو ئافرەتانەش خاتوو مەعسومە خان، خێزانی شاعیری گەورە و شۆڕشگێر مام ھەژار موکریانییە".



ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "خاتوو مەعسومە، ئێستا لە تەمەنی 86 ساڵییەوە لە شاری ھەولێر دادەنیشێت، زۆر دڵخۆش بووم کە سەردانی ئەو ئافرەتە شۆڕش گێڕەمان کرد، بەڵام بەداخەوە زمانی قسەکردنی نەماوەو لەسەر جێگا کەوتووە، کە ھەموومان شانازی پێوە دەکەین".

BAS NEWS-
Top